هێڵنجه‌کانی بۆکان!

ئه‌گه ده‌نووسی ده‌ڵێن جا ئه‌و شت‌فرۆشه چیه سه‌ری خۆتی پێوه دێشێنی و گه‌وره‌ی ده‌که‌یه‌وه ئه‌گه نانووسی پێی وایه به ملهوڕی و شت‌فرۆشی بۆته قه‌باره‌ی نیزام و ناکرێ که‌س وانێک و قامکی تێوه‌ژه‌نێ.
بۆکان هێڵنج ده‌دا. ده‌یان ساڵه. به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر نامه‌یه‌ک که ده‌نووسرێ و ده‌ینووسێ.
بۆکان هێڵنج ده‌دا به بیستنی هه‌ر خه‌به‌رێکی خۆی و 30-40 نۆکه‌ره‌که‌.
بۆکان هێڵنج ده‌دا به دیتنی هه‌ر وێنه و فیلمی خه‌ڵک و خۆفریودان و زیق و هه‌رای زه‌بوونانه.
بۆکان هێڵنج ده‌دا به له سه‌ر کردنه‌وه‌ی چه‌ن ماستاوچی خوێری.
له روانگه‌ی پزیشکیه‌وه گەلێک هۆکار لە هێڵنج و ڕشانەوەدا دەوریان هەیە.بۆ هه‌موو چین و توێژ و سن و ساڵێک.
لەوانەیە بە هۆی خۆراکی گەندەڵ بێ. بۆکان له مێژه خۆراکی گه‌نده‌ڵی جواوه.
به هۆی کاردانەوەی مێشک لە هەمبەر تومۆر بێ. بۆکان له مێژه تومۆری هه‌یه.
به هۆی دووگیانی بێ. بۆکان دووگیانه به بارودۆخی تازه و خوڵقانی قاره‌مانیه‌تی به سه‌بر و ‌زه‌بری خه‌ڵک.
به هۆی گوشاری دەروونی بێ. بۆکان له مێژه گوشاری هه‌یه. بۆیه لۆمه‌ی وڵاتی که‌رکووک ناکه‌م.
هه‌ر هێڵنجه و شاره جوانه‌که‌م ده‌یداته‌وه. شه‌و نه‌خوونین. به‌شکه‌م بڕشێته‌وه و سووک بێ بۆکانه‌که‌م...

غفورشیخی.آذر1396