چیڕۆکی لاجانی و عاسمانی
لاجانی و عاسمانی
به شی 1
ساڵێک له ساڵان له داوێنی کێوێکی به رز ئاواییه کی چکۆله و سه رسه وزی لێ بوو. پڕ بوو له مێرگ و شینایی و چۆم و کانی و ڕووبار و ئاژه ڵانی ڕه نگاوڕه نگ. ژیان به هێمنی ده چووه سه ر. چه ن کانی و کانیاوێکی گه وره ی لێ بوو. به به ریه وه ده شتێکی پان و به رین. زۆر له مێژتر نێویان نابوو لاکانی به مانای ده شتی سه رچاوه ی ئاو‌و کانی. عه ڕه به کان هێرشیان هێنا. ساڵیانی ساڵ شه ڕ و شۆڕ په ی‌دا بوو. ده ستیان به سه ر ئه و ده شت و ئاواییه دا گرت و به زمانی چه وتی خۆیان نێویان نا لاجانی. ژیان تیپه ڕ ده بوو. گه ردوون ده گه ڕا. ئاغایه کی لێ په ی‌دا بوو. هه تا خودا حه ز بکا زۆردار، داوێن پیس، دێز، تڕزل، قوڵه فیتنه و نه دوێن. ئه و ناوه نده به ده ستیه وه وه ڕه ز بوون. پێیان ده گوت ئاغای لاجانی. هه موو رۆژێ به به رهه یوانی مزگه وت دا ده هاتوو ده چوو و چاوی له ژنان و کچانی سه ر کانی ده کرد.زۆر جاران له ئاوایی ده ورو پشتیش به سواری گوێ درێژ ته نه که و تۆنگه و گۆزه یان دێنا و لای ئێواران ده بووه خرینگه خرینگ و قریوه قریوی ژنان و کچان و جێژنی ئاغای لاجانی.
له نێو ئه و کچانه دا دوو سێ یه کی زۆر به دڵ بوو. هه موو جارێ له کوێخای ده پرسی ئه رێ ئه و په ل ئه ستووره یان نێوی چ بوو؟ کوێخاش ده یگوت قوربان، عاسمانی. ده کۆخی و چاوی تیژ و چکۆله ده کرد. سپی و سۆڵ، توند و تۆڵ، نه رم و نۆڵ، خانم و خاتوون، سه نگین و ره نگین ده هاتوو ده چوو. پیلی هه ڵده کرد و شه به قی له چاوی ئاغای لاجانی ده چوو. سیخمه یه کی شینی عاسمانی له به ر ده کرد و به هه ر سمکۆڵێک خرینگه ی لێهه ڵده ستا. کوێخا و ئاغا تێکڕا ده یان گوت ماشه لله. عاسمانی زیت بوو. ئاگای لێ‌بوو لاجانی چۆنی چاو لێده کا. له به ر سه گیانی له سه ر ئه و تاته لووسه ده ستنوێژی هه ڵده گرت.
قه ننه ی هه ڵده مژی و چای ڕه شی به سه ر داده کرد‌و ده ستێکی به سمێڵی دا دێنا. زنجیری شه مماته که ی ده کێشا و وه ک هه میشه به تووڕه یی ده یکوت:چه ندی ماوه بو شێوان؟ کوێخا جوابی سڵاوی خه ڵکی ده داوه. زۆر جار پرسیاری ئاغا جوابی نه ده ویست. ڕواڵه ت بوو. مه حته ل بوو که ژه بێته وه و بیدۆشێ. زوو زوو له کوێخای ده پرسی کوا، که ژه چی لێهات؟ کوێخا ده یگوت قوربان خه مت نه بێ کچی خۆمه ده زانم چه ن سه گ بابه.
که ژه کز و باریک و شولاق بوو. ڕه شتاڵه و دم زل. زاری وێک نه ده که وت. پرچی ڕه شی هه مه وندی ده وه نده وه و هه ڵده به زین له به ڕۆژی پشتی. ده ڵاڵ و شۆڤاری ئاغای لاجانی بوو بۆ عاسمانی و کۆڕی سه ر کانی. هه موو باسه کانی ئه و ناوه نده له سه ر کانی ده کران. چاک و خراپ.
خه سره و که روێشکی کوشتبوو. بۆ شه وێ له ماڵی ئاغا یا به ربه سێڵیان بوو یا سه نگه سیر. خه سره و هاووڵایه تی عاسمانی بوو و کرێگرته ی کوێخا. له بنه و بڕ و خۆ گێل که ر. وه ک کێچ ده په ڕیه پشتی ئه سپ و هێنده و تاوێک به ده ستی پڕ ده هاته وه. سروشته که ده وڵه مه ند بوو. ژنان ده یان گوت خۆی مات داوه له که ژه. کوێخاژن ده یویست کوبرای بداتێ. نۆبه ی بوو. ئاقلی سووک بوو. خوازبێنی نه بوو.
شه و به سه ر داهات. دیوه خانی سه روو. ئاغای لاجانی، کوێخا و که ژه سرت وخورتیان بوو. که ژه لێوی خوارووی ده کورۆشت و له سه ر ئه ژنۆی ده دا و ده یگوت ئه یه ڕۆ نه به سه ری بابم هه ر ڕاشنه بردووه. به قه بری باپیرم دوو سێ جارم لێ پرسی. ئاغای لاجانی متمانه ی نه بوو. که ژه له سوێندان دانه ده ما. به گیانی براکانم ئاغا گیان درۆیه. خه ریک بوو ده گریا. کوێخا ئیزنی دا بڕوا. له ناکاو خه سره و په ی‌دا بوو. «ده ڵێن حه سه ن ئاغا ده یهه وێ دووسه د سه ر مه ڕ و پاتاڵ و ڕه شه وڵاغ و شت بکڕێ قوربان» خه سره و گوتی. لاجانی هه ڵچوو. حه سه ن ئاغا بابی عاسمانی بوو. زۆردار و ڕق ئه ستوور و تووڕه. له نێوخۆیان پێیان ده گوت میرزا حه سه ن.
لاجانی پیاوه کانی نارد بو شۆڤاری. به ربه سێڵی به دڵ بوو. سبحه ینێش کاری زۆر بوو. به ینابه ینێک به له کی عاسمانی وه به رچاو ده هات.
به شی 2
مامۆستا ده یگوت کوڕه ئاخر هه تیو تووبی خاتری داروو به رد چۆن نازانی«ئه سمائی سیتته» چه نده نه؟ به چکه فه قێش خۆی کوشمه ڵه دابوو. جووجه ڵه ی ته ڕ. مل داخراو‌و کاس. ئه ی «هَذَا الکتابِ محلاً مجروره یا تقدیراَ مرفوعه؟» به شه ققه ی مۆری لپی ده ستی مامۆستا له پشته ملی فه قێ، پێچه که ی ته گه ره ی کرد. نه شیده وێرا له سه ر ئه ژنۆ هه ستێ. ئای له به ر ده ستت مرم. مام که ریم گوتی. مجێو‌ر. که ڕ به ڵام که ڕڕه. دوو ژنی به خاک سپاردبوو. چه ن ساڵ له مه و به ر له وڵاتی که ڵهوران خات نازداری هێنابوو. هه ر بێکار بایه خاڵی شین-ڕه شی ده کوتا. مام که ریم له دین ده چوه ده ر. ده ترسا بڵێن غوسڵی ده رناچێ و له ماڵه که ی مزگه وت ده ریکه ن. فه قێ چکۆل «عوامل جرجانی» به ده سته وه، ئه و سه ره و سه ری مزگه وت به هاتووچۆ له به ری ده کرد. جارووباریش دوای پشوویه ک «ئه حمه دی» ده ردێنا و ده وری ده کرده وه. که یفی به وه ساز بوو. « رأس: سه ره، عَین: چاوه، بَدَن: قالب، إسم: ناوه. هه ڵیده خسته وه و درێژه ی ده دا: أنف: لووته، حاجِب: برۆ، فَخِذ: رانه و رُکبَه: ئه ژنۆ. دواییش قاقا پێده که نی و ده یکوت پلم ده رپه ڕی ئه ی بابه ڕۆ! ئێواران فێقهی ده خوێند. «مَذی و وَذی وجوب غوسڵ نینه و مَنی باعسی جونبه و هه ر سێک مُبطل وضونه». به هه وای ده نکه ته سبیحه کانی مام که ریم به ڵێی بۆ مامۆستا ده گوت. دیسان هاتوو چۆی ئه و سه روه وسه ری مزگه وتی ده کرد. هه ر که کوێخا جێگای دانیشتنی ئاغای لاجانی له به ر هه یوان ساز ده کرد ده چوو ده ستی ئاغای ماچ ده کرد و وه ک جوندۆکه بۆی ده رده چوو. فه قێکانی دیکه سوخته بوون و ئه ویان ده نارد بۆ راتبه. بێجگه له دوو سێ ماڵ. یه کیان سه گه لی دڕیان له کۆڵان بوو، ئه وی که یان گوتبووی هه ر ده بێ مه لا قادر بێت، ئه ویکه شیان ماڵی عاسمانی بوو. دووره ڕێگا بوو به ڵام سندانیشیان له هه ڵوو و په ڵووی خه ڵک خۆشتر بوو.
له ڕه شایی قووڵی شه و دا، سیسره و قڕه ی دووری بۆق و خشه ی په له کان و وڕه ی سه گ، سوکنایی شه وی داده دڕی. خه سره و قوت و سڕ ده بوو. به پانایی دارستانه که گوێی ڕاده خست. به لادێ و سه ر به رده چکۆله کان دا ده رۆیشت تا ڕێ و شوێنی دیار نه کا. جارجار سه ری هه ڵدێنا. بانگ بانگ. ڕه شایی ئاسمان ڕۆده چووه چاڵی چاوی. ته نیا مانگ و چه ن ئه ستێره نه یانده هێشت دڵی بتۆقێ. ده ورێکی شه ده له دم و چاوی هاڵاندبوو. سمێڵی گه رم و ته ڕ بوو. گه یشتبووه پشت ئاغه ڵه کانی خوارووی حه سه ن ئاغا. چۆڕه چۆڕی جۆگه یه ک به درێژایی ڕێگا و دێبه ره که وه ده بیسترا. به ماته ماته خۆی گه یانده تاقه ی ئاغه ڵ.. دیاره تێکه ڵاوی هه ڵاوو بۆنی تیژی میزوو جاروبار فڕمه و پڕمه پڕپڕه له شه ک و کاوڕ و به ران و ته گه و بزن. به سی بوو. چۆن هاتبوو وا گه ڕاوه. گورج. ئاغای لاجانی به خه به ری خه به ر بوو. «به سه ری مه مباره کت قوربان ئه وه ی بیستووتانه وایه، حه شرو نه شرێکه به که س نابژێردرێن». ده یانگوت گه وراغاحمه دی ئیلیکای مامه شی به رتیل و دیاری ناردوه بۆ حه سه ن ئاغا تا عاسمانی بکا به بووکی خۆی. مامۆستاشی میوان بووه. پیلانێک له حه وشه ی مێشکی ئاغای لاجانی پڕژ و بڵاو بۆوه. پاستاوی ته قیو. کۆ نه ده بۆوه. هه رای کرده پیاوه کانی: سه گبابینه کێرده کان‌و هه ڵگرن. حه مه، مینه، عه لی، ره سو‌و، خه سره و، ... گوڕڕه ی به قه دی کێوه وه وه ده نگی ده داوه. به رب العزه شه ڵاڵی خوێنیان ده که م. رکێفی ئێستره که ی ڕفاندوو فڕی. ته ق و کوت له هه وڕو هۆڵه هه ستا. ئاغاژن به قوڕپێوان و کوڕه نه که ی وه ده ر که وت. ته قه ته قی نالی ئه سپه کان فه قێ چکۆلی له خه و ڕاپه ڕاند. له مێژ بوو ئاغای لاجانی ڕقی له گه وراغاحمه دی ئیلیکای مامه شی بوو. ته قه ی ناڵی ئه سپێک جیاواز لێی ده دا. ئاغای لاجانی پیاوێکی ڕا یه ڵ کردبووه لای براکه ی بۆ یارمه تی.ده بوا دوێنێ ناردبای. به هه ر چواریان نه ده گه یشتنه ئاغای لاجانی. ده تگوت دوڵدوڵه.
به‌شی3
خۆی له ئه‌سپ فڕێ‌دا و به هه‌ناسه بڕکه گه‌یشته باره‌گا. دوو پیاو له‌گه‌ڵی رۆیشتنه ژوور. نووزه نووزی قورعان خوێندنه‌وه ده‌هات. یه‌کیان له‌سه‌ره‌خۆ گوتی جه‌نابی شێخ، ڕاسپارده‌یه‌ک له لایه‌ن ئاغای لاجانی هاتووه. «صدق الله العظیم وه‌ره ژووره‌وه». مینه شان و ده‌ستی شێخی ماچ کرد و چاره‌گێک قسه‌ی کرد. شێخ به ده‌نگی نیوه به‌رز فه‌رمووی با بچێ پشوویه‌ک بدا. له دڵی خۆیدا گوتی سێ شه‌وو ڕۆژه تێدهتهقێنم و ئه‌و بهستزمانهشم پساند بۆوهندهی؟ چه‌نده‌ش نوورانی و مه‌باره‌ک و خاوێن و بۆنخۆشه. سپیشی زۆر تێکه‌وتووه. ده‌بێ پێش گه‌ڕانه‌وه‌م داوای نووشته‌یه‌کی بۆ مه‌نیج لێبکه‌م. به‌ستزمانه منداڵی بۆ نامێنێ. شێخ پشتاوپشت پیاوی خودا بوون. ده‌یانگوت جه‌ددی له دێهاتێکی چوارماڵی ئه‌و دیوه‌وه هاتووه و به چه‌ن پشت ده‌گه‌نه‌وه حه‌زره‌تی حه‌سه‌ن.
دوای خۆته‌کاندن و ده‌ست به ئاو‌و ده‌ستنوێژێک خۆی شل کرده‌وه و ڕاکشا. بڵێی ئاغای لاجانی چی به‌سه‌ر میرزاحهسهنی عاسمانی هێنابێ. دڵه خورپه‌یه‌ک گرتی. زۆرجار ده‌هاته‌وه به‌ر چاوی. مێرگه نه‌خشینه. به هه‌ڵکه‌وت یا له پیاوه‌تی مه‌نیجه‌وه که ڕۆیشته ده‌ر، عاسمانی که‌وته ده‌ستیه‌وه. تۆڕ. ده‌ستی سووک. شانی نه‌رم. لێزان. سه‌رچۆپی به‌ستزمان خاوی ده‌کرده‌وه گه‌ڕه‌کی گاوانی هه‌ر هه‌ڵده‌به‌زین. ڕێکدهخشان. مه‌مک و شان. توند و قیت. قووڵی قاشی ده‌ڵه‌مه‌ی کوڵمه‌ی خوین تێجزاوی ته‌زووی به له‌شدا دێنا. بڵێی هه‌موو گیانی وابێ. ئه‌رێ ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو... مشه‌مشی هه‌ناسه‌ی ده‌بیست. ده‌ستی بن سه‌ری ده‌رهێنا بۆ لای ڕانی. ته‌قه‌ی ده‌رگا ڕایچهلاند. ده‌روێشێکی شڕ مهجوحمهیهکی نان و چێشت هێنابوو. دوای جه‌ماعه‌تی ئێوارێ شێخ بانگی کرد. فه‌رمووی سه‌ی ڕه‌زا، نوێژی به‌یانی بڕۆنه‌وه. پیاوێکی ده‌سته‌وه‌ستان تیژ گوتی به چاوان. شێخ مه‌حته‌ل نه‌بوو. چوار پێنجی دیکه له به‌ر ده‌رگای باره‌گا چاوه‌ڕوانی بوون. وادیاره شێخ له‌گه‌ڵ پیاوانی خۆی دانیشتووه و پلانی خۆی کێشاوه و بڕیاری خۆی داوه. بۆیه ده‌ڵێن که‌س سه‌ر له کاری شێخان ده‌رناهێنێ.
سه‌ی ڕه‌زا هه‌ر هاواری ڕان و سمتی بوو. ئه‌گه داده‌به‌زی گه‌ڵاوگه‌ڵ ده‌ڕۆیشت. به‌ستزمانه قه‌ت ئه‌وه‌نده له سه‌ر ئه‌سب نه‌بووه. ئه‌و پیاوچاک و خوێنده‌وارانه هه‌روا ده‌ست و پێ سپیلکهن به‌ڵام زۆر قسه‌خۆش بوو. ده‌یگوت شه‌وێکی ده‌رگای خانه‌قایان وه‌به‌ر مستان دا. چووم دیتم دیسان سمایله چکۆله. ڕایده‌کێشام و ده‌پاڕاوه نووشته‌یه‌کی بۆ بنووسم ژنه‌که‌ی ده‌زێ و لێنابێته‌وه. خات عه‌زیم له‌و دیوه‌وه نه‌ده‌هات. ساڵی منداڵێکی ده‌بوو. به‌سه‌ر سمایله‌وه زاڵ بوو.
گوتم مه‌حته‌ل به.
لاپه‌ڕه‌یه‌کم درێژاو درێژ دادڕی و قوڵووهاڵلهم به دایره و بێخاڵ نووسی‌و بۆم برد. ده‌ستی ماچ کردم و هات بڕوا. توند گرتم.
مام سمایل سه‌رقه‌ڵه‌مانه نه‌ده‌ی کار ناکا.
گیرفانی پشکنی چی پێ نه‌بوو.
دوایی ده‌تده‌مێ.
به سه‌ری شێخ نابێ.
لاقهولاقی ده‌کرد به‌زه‌ییم پێی دابێ و له کۆڵی بمه‌وه. ده‌شیزانی له‌به‌ر کارکردی نوشته‌که ده‌ڵێم.
مابۆوه.
چه‌قوه‌که‌ی ده‌رهێنا و دایه ده‌ستم.
به زیاد بێ.
له لۆچێک ئاوی هه‌ڵکێشه با بیخوا.
له‌وسه‌ری کۆڵانه‌وه ده‌یگوت ده‌زانم ده‌زانم ده‌ستت نه‌بڕی به‌ران ده‌کا.
لووره لووری سه‌گه‌لی لاجانی ده‌هات. ماڵی ئاغای لاجانی ڕووناک و قه‌ره‌باڵغ. کونه مێرووله. یه‌ک یه‌ک و دوو دوو ده‌چوونه ژوور و ده‌هاتنه ده‌ر یا له‌به‌ر حه‌وشه و حه‌سار سه‌رێکیان پێکه‌وه ده‌نا و ده‌ڕۆیشتن. مینه چاوی ده‌گێڕا بۆ ناسیاوێکی شیاو. سه‌ی ڕه‌زا هه‌ر خۆی لێکدهکێشاوهو باوێشکی ده‌دا. هه‌ر نزیکتر ده‌بوونه‌وه و له ڕه‌شایی و نه‌زانی که‌م ده‌بۆوه. سه‌ره‌خۆشیه. دڵی داکه‌وت. تاژی چاوی هه‌ڵده‌سووڕا به دوای ئاغا. له نه‌کاو خه‌سره‌و لمبۆزی ئه‌سپه‌که‌ی گرت نهسڵهمێ. مینه ئه‌ژنۆی شکا...